سەرۆکى ڕووسیا هۆشداری دەداتە ئیسرائیل
  2023-10-13       965       

سەرۆكی ڕووسیا ڕایگەیاند، هۆشداری دەدەینە ئیسرائیل لەوەی هێرشی زەمینی لە غەزە ئەنجام بدات، چونكە ئەو هێرشە دەبێتە هۆی زیانێکى زۆری مرۆیی، ئەمەش لە لایەن خەڵكی مەدەنی فەلەستینیەوە قبوڵکراو نیە.

ئاوێنه‌:  ڤلادیمێر پوتن، سەرۆكی ڕووسیا لە بارەی شەڕ و ئاڵۆزییەكانی حەماس و سوپای ئیسرائیل لە غەزە هۆشداری دەدات و بەیاننامەیەكی بڵاو كردەوە.

سەرۆکى ڕووسیا ئاماژەى بەوەکردووە، هۆشداری دەدەینە ئیسرائیل لە ئەنجامدانی هێرشی زەمینی و بەكارهێنانی چەكی قورس لە ناوچە مەدەنییەكانی غەزە، چونكە ئەو هێرشە دەبێتە هۆی زیانێکى زۆری مرۆیی.

باسى لەوەشکردووە، ئەم هێرشانە لەلایەن خەڵكی مەدەنی فەلەستینیەوە قبوڵ نەكراوە و لە ئێستاشدا گرنگترین هەنگاو وەستاندنی خوێنڕشتنە لە غەزە و بۆ ئەو مەبەستەش ئێمە ئامادەین بۆ هەموو هاوكارییەك بە مەبەستی وەستانی شەڕ.

لە بەرەبەیانی ٧ـی ئەم مانگەوە چەكدارانی حەماس لە ڕێگەی سەدان مووشەكەوە هێرشیان كردە سەر ئیسرائیل و چوونە ناو خاكی ئیسائیلەوە، كە لە ئەنجامدا بە سەدان كەس بوونە قووربانی و ئاوارە بوون، تا ئێستاش شەڕ و پێكدادانی نێوان چەكدارانی حەماس و سوپای ئیسرائیل بەردەوامە.

زۆرترین بینراو
نوری مالیکی: بیستوومانە لە سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستانەوە بڕیارێک دەرچووە بۆ دواخستنى هەڵبژاردن
هادی عامری: بەبانکیکردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆرانی‌ هه‌رێم کۆتاییهاتوه‌و ئەوە بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵییە
سروە عەبدولواحید بۆ لایه‌نه‌سیاسییەکان: ملکەچی ئیرادەی پارتی مه‌بن‌ بۆ دواخستنی‌ هه‌ڵبژاردن
دادگای فیدراڵی له‌باره‌ی به‌ بانكیكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمه‌وه‌ بڕیارێك ده‌رده‌كات
ئەمریکا توڕه‌یى‌و نیگەرانی لەبڕیارێكى عێراق بۆ پەسەندکردنی یاسای بەرەنگاربونەوەی هاوڕەگەزخوازی ڕاده‌گه‌یه‌نێت
كاتی گەیشتنی پارەی مووچەخۆران ئاشكرا كرا
سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران: له‌گه‌ڵ به‌غدا گەیشتینە چەند خاڵێکی هاوبەش تایبەت بەداهاتی نانەوتیی
هه‌رێم داهاتە نانەوتییەکان ڕادەستی‌ بەغداد ده‌كات
شاندی حکومەتی هەرێم بۆ ڕاستکردنەوەی هەڵەکەی گەیشتە بەغدا
راگه‌یه‌ندراوی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له‌ باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی نێچیرڤان بارزانی و فایه‌ق زێدان
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×