بانكی ناوەندی عێراق كارەكانی دوو جۆر كارتی بانكی رادەگرێت
  2023-10-13       540       

بانکی ناوەندی عێراق بڕیاری پەیوەندیدار بە سیستەمی حەواڵە و کارتی پارەدانی ئەلیکترۆنی داوە و ڕایگرتووە، دوای ئەوەی بۆ کۆکردنەوە و قاچاخکردنی دۆلار بەکارهێنراون.

ئاوێنە: سەرچاوەیەك ئاشكرایكرد، بانكی بانکی ناوەندی بڕیاریدا دەرکردنی کارتی سویگ و کارتی ئاگاتی ڕابگرێت، ئەمە جگە لەوەی پڕکردنەوەی باڵانسی بانکییان بە دۆلار بۆ ئەو كارتانە ڕاگرتووە، کە بە نرخی فەرمی ئاڵوگۆڕی دراوی هەزار و 320 دینار ئەنجامدەدرا.

سەرچاوەكە ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، ئەم بڕیارە دوای چاودێریکردنی کارەکانی قاچاخچێتی دۆلار هاتووەو دەركەوتووە، ئەو دوو جۆر كارتە بۆ ناردنی پارە بۆ دەرەوە بەكارهێنراوە.

ماوەیەكە ناوبەناو هێزە ئەمنییەکان دەست بەسەر کۆمەڵێک جۆری کارتی بانكیدا دەگرێت، كە ئەوانە بەكاردەهێنرێت بۆ ناردنە دەرەوەی دۆلار لە عێراقەوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×