شەرقولئەوسەت: سەركردەی گروپە چەكدارەكانی عێراق چونەتە سوریاو لوبنان
  2023-10-15       526       

سەركردەی گروپە چەكدارەكانی عێراق چونەتە سوریاو لوبنان و ئێران داوای لە چوارچێوەی هەمانگی كردووە پەلەنەكەن تا بڕیاری كۆتاییان پێ رادەگەیەنرێت.

ئاوێنە: رۆژنامەی شەرقولئەوسەت بڵاویکردەوە، ژمارەیەك سەركردەی گروپە چەكدارەكانی عێراق لەگەڵ ئاڵۆزبونی دۆخی غەزە، چوونەتە سوریاو لوبنان.

لەگەڵ ئەوەی سەركردەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی، رێنمایی ئیقلیمیان وەرگرتووە بەوەی پەلەنەكەن تاكاتی دیاریكردنی هەڵوێستی كۆتایی سەبارەت بە بەرەوپێشچونەكانی دۆخەكە لە غەزە، بەرپرسە مەیدانیەكانیان بەرەو پێگەكانیان لە دیمەشق و بەیروت جوڵەیان كردووە.

زانیارییە تایبەتەكان ئاماژە بەوەدەكەن، گروپە چەكدارەكانی عێراق پەیامی یەك لەدوای یەكیان پێگەیشتووە لە ئێرانیەكانەوە، لەبارەی دۆخی كەرتی غەزەو تیادا ئاماژە بەوەكراوە، چوونە ناوەوەی راستەوخۆ لەدۆخێكی تردا دەبێت بە لەچاوگرتنی فروانبونی روبەڕی جەنگەكەو هاتنە ناوەوەی لایەنی تر.

بەوتەی سەرچاوە عێراقییەكان, بڕیاڕی پەلەنەكردن تائێستا كاری پێدەكرێت و سەركردەی گروپە چەكدارەكان رۆیشتوون بۆ ئەوەی ئاگاداری وردەكاری گۆڕەپانەكە ببن، وەك ئامادەكارییەك بۆ هەرجوڵەیەكی چاوەڕوانكراو.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×