پرۆژە یاسای دەزگای ئاسایشی نیشتمانی ئاڕاستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان دەکرێت
  2023-10-16       315       

لیژنەی ئاسایش و بەرگری ئەنجومەنی نوێنەران کارەکانی پرۆژە یاسای دەزگای ئاسایشی نیشتمانی تەواو دەکات و رادەستی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی دەکات.

میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە، پاش ئەوەی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجومەنی نوێنەران هەندێک گۆڕانکاری لە پرۆژە یاسای دەزگای ئاسایشی نیشتمانییدا کرد رادەستی سەرۆکایەتیی پەرلەمان کرد.

بڕیارە لە دانیشتنەکانی ئەنجومەنی نوێنەراندا لە ئایندەیەکی نزیکدا پرۆژە یاساکە بخرێتە دەنگدانەوە و پەسەندبکرێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×