بانکى ناوەندى عێراق بڕێکى زۆر دۆلارى بە شێوەى کاش خستە بازاڕەوە
  2023-10-16       481       

بانکى ناوەندى عێراق بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ بڕى ١٩٧ ملیۆن و ٨٤٠ هەزار و ٢٩٦ دۆلار خراوەتە بازاڕەکانەوە، دەشڵێن، لەو بڕە ٣٦ ملیۆن و ٩٨٠ هەزار دۆلار بە شێوەى نەقد فرۆشراوە و ١٦٠ ملیۆن و ٨٦٠ هەزار و ٢٩٦ دۆلاریش بە شێوەى حەواڵە فرۆشراوە.

بانکى ناوەندى عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ بڕى ١٩٧ ملیۆن و ٨٤٠ هەزار و ٢٩٦ دۆلار خراوەتە بازاڕەکانەوە .

ئەوەش خراوەتە ڕوو، لەو بڕە ٣٦ ملیۆن و ٩٨٠ هەزار دۆلار بە شێوەى نەقد فرۆشراوە و ١٦٠ ملیۆن و ٨٦٠ هەزار و ٢٩٦ دۆلاریش بە شێوەى حەواڵە فرۆشراوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، ماوەى چەند مانگێگە بەهاى دۆلارى ئەمریکى لە بازاڕەکانى عێراق و هەرێمى کوردستان بەرامبەر دینارى عێراق بە شێوەیەکى بەرچاو بەرز بووەتەوە، بە جۆرێک لە ئێستادا ١٠٠ دۆلار بەرامبەر ١٥٧ هەزار و ٧٠٠ دینار ئاڵوگۆڕی پێ دەکرێت و ئەوەش نیگەرانى هاوڵاتییانى بەدواى خۆیدا هێناوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×