بایدن و سودانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا
  2023-10-17       396       

ەرەبەیانی ئەمڕۆ جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەنجامدا.

ئاوێنە: ئاژانسی هەواڵی ئەسیۆشەیتت پرێس بڵاویکردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەدوای کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ ژمارەیەک لە بەرپرسانی ئەمنی و هەواڵگری وڵاتەکەی بایدن پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق و عەبدولفەتاح سیسی سەرۆکی میسر و ئۆلاڤ شۆڵتز راوێژکاری ئەڵمانیا ئەنجامداوە.

ئاشکراشیکرد، “گفتوگۆکردن لەبارەی دۆخی ئیسرائیل و فەلەستین بەردەوامی ئاڵۆزییەکان ئامانجی پەیوەندییەکانی بایدن بوون”.

جۆ بایدن، لە ئاڵۆزتربوونی دۆخی ئیسرائیل و فەلەستی نیگەرانە و ترسی ئەوەی هەیە شەڕەکە سەربکێشێت بۆ شەڕێکی هەرێمایەتی، بە تایبەت لەم چەند کاتژمێرەی دواییدا کە بارودۆخی هەریە لە تەلەبیب و غەززەش بەرەو خراپتر رۆیشتووە، وەک ئەوەی ئاژانسەکە باسیکردووە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×