سكاڵا لەسەر سەرۆككۆمای عێراق تۆماردەكرێت
  2023-10-17       696       


لویس ساكۆ سكاڵا لەسەر سەرۆك كۆماری عێراق تۆمار دەكات و داوا لە دادگای فیدراڵی دەكات مەرسومێكی سەرۆكایەتی كۆمار هەڵبوەشێنێتەوە. 
 
لویس ساكۆ پەتریاركی لەكارلادراوی كلدان لە عێراق و جیهان, لە دادگای باڵای فیدراڵی سكاڵای لەسەر سەرۆك كۆماری عێراق تۆماركردووە و رۆژی (31) ئەم مانگە وادەی دانیشتنی دادگایە.
 
ساكۆ لە سكاڵاكەیدا داوای لە دادگای فیدراڵی كردووە رێوشوێنی سەرۆككۆمار بە دەركردنی مەرسومی كۆماری ژمارە (31) بۆ ساڵی (2023) بە نادروست بناسێنێت, كە تایبەتە بە كشانەوەی مەرسومی كۆماریی ژمارە (147) بۆ ساڵی (2013) كە بەپێی بڕگەی (یەكەم) هاتووە: دامەزراندنی (لویس روفایل ساكۆ) وەكو پەتریاركی بابلی كلدانەكان لە عێراق‌ و جیهان‌ و بەرپرسی وەقفی مەسیحییەكان لە عێراق دەناسێنێت".
 
جێگەی باسە، رۆژی 3ی ئەم مانگە لەتیف رەشید سەرۆك كۆماری عێراق مەرسومی ژمارە (147)ی ساڵی 2013ی هەڵوەشاندەوە، مەرسومێك كە لەسەردەمی سەرۆكایەتی مام جەلالدا دەركراوە‌ و (لویس روفایل ساكۆ) وەكو پەتریاركی بابلی كلدانەكان لە عێراق‌ و جیهان‌ و بەرپرسی وەقفی مەسیحییەكان لە عێراق دەناسێنێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×