لە بەغداد یەکێتیی پەرلەمانتارانی عەرەب کۆدەبێتەوە
  2023-10-18       287       

بڕیارە یەکێتیی پەرلەمانتارانی عەرەب لە شاری بەغداد کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە دۆخی فەلەستین ئەنجامبدات.

ئاوێنە: روحی فەتوح سەرۆکی ئەنجومەنی نیشتمانیی فەلەستین رایگەیاند، پەیوەندیمان بە محەمەد حەلبوسی کرد و داوامانلێکرد کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی یەکێتیی پەرلەمانتارانی عەرەب لە شاری بەغداد ئەنجامبدرێت، بە ئامانجی کۆتاییهێنانی ئەو دۆخەی لە کەرتی غەززە هەیە، وەڵامی حەلبوسی ئیجابی و خێرابوو و داوای لەسەرجەم پەرلەمانتارانی عەرەب کرد بۆ کۆبوونەوە.

ئاشکراشیکرد، چاوەڕێ دەکەین سەرجەم نوێنەرانی دەوڵەتە عەرەبییەکان ئامادەی کۆبوونەوەکە ببن.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×