له‌سنورى عێراق‌و ئوردن هێرشکرایه‌سەر بنکەیەکی هێزەکانی ئەمریکا
  2023-10-19       284       


به‌یانى ئه‌مڕۆ بنكه‌یه‌كى هێزه‌كانى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى له‌سنورى عێراق‌و ئوردن به‌سێ درۆن هێرشیكراوه‌ته‌سه‌ر، سه‌رچاوه‌یه‌كیش زانیاریى له‌باره‌ى هێرشه‌كه‌وه‌ ئاشكراكردوه‌.

سەرچاوەیەك لەهاوپەیمانی نێودەوڵەتی ئاشكرایكردوه‌، بنكەیەكی سەربازیی لەسنوری (سوریا، ئوردن‌و عێراق) بەسێ‌ فڕۆكەی بێفرۆكەوان (درۆن) كراوەتە ئامانج.

سه‌رچاوه‌یه‌كى هێزه‌كانى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش ئاشكرایكردوه‌، بنكەی (تەنەف)ی سەر بەهێزەكانی هاوپەیمانان لەسنوری سوریاو ئوردن‌و عێراق بەسێ‌ فڕۆكەی بێفرۆكەوانە هێرشیكراوەتەسەر.

به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى بڵاوكراونه‌ته‌وه‌، هێزەكانی هاوپەیمانان توانیویانە دوو فڕۆكە تێكبشكێنن‌و سێیەمیان بنكەكەی كردۆتە ئامانج، به‌ڵام لەبارەی زیانەكانه‌وه‌ هیچ زانارییەك بڵاونەكراوەتەوە.

ئەوە لەكاتێكدایە دوێنێ‌ فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمریكا لەبەیاننامەیەكدا وردەكاری دوو هێرشی فڕۆكەی بێفرۆكەوانی بۆسەر هەردوو بنكەی هێزەكانی ئەمریكا لە(عەین ئەسەد) له‌ئه‌نبارو (هەریر) لەهه‌رێمى كوردستان بڵاوكردەوە.

بەگوێرەی بەیاننامەكە، هێزەكانی ئەمریكا فڕۆكەیەكیان تێكشاندوەو لەئەنجامی تەقینەوەی دوەمیان لەبنكەی عەین ئەسەد ژمارەیەك سەرباز بەسوكی برینداربون.

هێرشی فڕۆكی سێیەمیش كە بۆسەر بنكەی هەریر بوە لەنزیك شارى هه‌ولێر، تێكشكێندراوە بێئەوەی هیچ زیانێكی بەدواوەبێت.

زۆرترین بینراو
نوری مالیکی: بیستوومانە لە سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستانەوە بڕیارێک دەرچووە بۆ دواخستنى هەڵبژاردن
هادی عامری: بەبانکیکردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆرانی‌ هه‌رێم کۆتاییهاتوه‌و ئەوە بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵییە
سروە عەبدولواحید بۆ لایه‌نه‌سیاسییەکان: ملکەچی ئیرادەی پارتی مه‌بن‌ بۆ دواخستنی‌ هه‌ڵبژاردن
دادگای فیدراڵی له‌باره‌ی به‌ بانكیكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمه‌وه‌ بڕیارێك ده‌رده‌كات
ئەمریکا توڕه‌یى‌و نیگەرانی لەبڕیارێكى عێراق بۆ پەسەندکردنی یاسای بەرەنگاربونەوەی هاوڕەگەزخوازی ڕاده‌گه‌یه‌نێت
كاتی گەیشتنی پارەی مووچەخۆران ئاشكرا كرا
شاندی حکومەتی هەرێم بۆ ڕاستکردنەوەی هەڵەکەی گەیشتە بەغدا
هه‌رێم داهاتە نانەوتییەکان ڕادەستی‌ بەغداد ده‌كات
سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران: له‌گه‌ڵ به‌غدا گەیشتینە چەند خاڵێکی هاوبەش تایبەت بەداهاتی نانەوتیی
راگه‌یه‌ندراوی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له‌ باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی نێچیرڤان بارزانی و فایه‌ق زێدان
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×