ژمارەی قوربانیانی شەڕی ئیسرائیل و فەلەستین بەرزتر دەبێتەوە
  2023-10-19       346       

وەزارەتی تەندرووستیی ئیسرائیل و فەڵەستین نوێترین ئاماری قوربانییەکانی خۆیان بەهۆی شەڕی نێوانیانەوە بڵاو كردەوە، کە لەماوەی ڕۆژانى شەڕدا تائێستا ٣٧٨٥ کەس لە فەلەستنییەکان و ١٤٠٠ کەس لە ئیسرائیلییەکان گیانیان لەدەستداوە، لەگەڵ برینداربوونى هەزاران کەسی دیکە لە هەردوولا.

وەزارەتی تەندرووستی فەڵەستین و وەزارەتی تەندرووستیی ئیسرائیل، لەبارەی ژمارەی كوژراو و بریندارەكانی جەنگی نێوانیانەوە، لە ڕاگەیاندراوێكدا ئاماری نوێیان بڵاو كردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەكەی وەزارەتی تەندرووستیی فەڵەستیندا هاتووە، بەهۆی بۆردوومانەكانی ئیسرائیلەوە سێ هەزار و ٧٨٥ كەس لە غەزە گیانی لەدەستداوە و نزیكەی ١٢ هەزار كەسیش بریندار بوون، كە ٦٠٠ كەسیان منداڵن.

وەزارەتی تەندرووستیی ئیسرائیلیش بڵاوی كردەوە، ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی هێرشەكانی حەماسەوە گەیشتووەتە هەزار و ٤٠٠ كەس و ژمارەی بریندارانیش گەیشتووەتە سێ هەزار و ١٩٢ كەس، لەو ژمارەیە ٣٦٤ كەسیان باری تەندرووستییان ناجێگیرە.

لە بەرەبەیانی ٧ـی ئەم مانگەوە چەكدارانی حەماس لە ڕێگەی سەدان مووشەكەوە هێرشیان كردە سەر ئیسرائیل، كە لە ئەنجامدا بە سەدان كەس بوونە قوربانیی و ئاوارە بوون، تا ئێستاش شەڕ و پێكدادانی نێوان چەكدارانی حەماس و سوپای ئیسرائیل بەردەوامە.

زۆرترین بینراو
نوری مالیکی: بیستوومانە لە سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستانەوە بڕیارێک دەرچووە بۆ دواخستنى هەڵبژاردن
هادی عامری: بەبانکیکردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆرانی‌ هه‌رێم کۆتاییهاتوه‌و ئەوە بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵییە
سروە عەبدولواحید بۆ لایه‌نه‌سیاسییەکان: ملکەچی ئیرادەی پارتی مه‌بن‌ بۆ دواخستنی‌ هه‌ڵبژاردن
ئەمریکا توڕه‌یى‌و نیگەرانی لەبڕیارێكى عێراق بۆ پەسەندکردنی یاسای بەرەنگاربونەوەی هاوڕەگەزخوازی ڕاده‌گه‌یه‌نێت
دادگای فیدراڵی له‌باره‌ی به‌ بانكیكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمه‌وه‌ بڕیارێك ده‌رده‌كات
كاتی گەیشتنی پارەی مووچەخۆران ئاشكرا كرا
هه‌رێم داهاتە نانەوتییەکان ڕادەستی‌ بەغداد ده‌كات
سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران: له‌گه‌ڵ به‌غدا گەیشتینە چەند خاڵێکی هاوبەش تایبەت بەداهاتی نانەوتیی
شاندی حکومەتی هەرێم بۆ ڕاستکردنەوەی هەڵەکەی گەیشتە بەغدا
راگه‌یه‌ندراوی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له‌ باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی نێچیرڤان بارزانی و فایه‌ق زێدان
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×