ئەمریکا کونسوڵخانەیەکی خۆی لە تورکیا دادەخات
  2023-10-19       549       


ئەمریکا بڕیاریدا بە داخستنی کونسوڵخانەکەی لە ئەدەنەی تورکیا، ئەوەش دوای ئەوەی لەو شارەدا خۆپیشاندان دژی هێرشەکانی ئیسرائیل ئەنجامدرا. 

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ئەنقەرە رایگەیاند، بەهۆی ناڕەزایەتییەکان دژی ئیسرائیل، بە شێوەیەکی کاتی کۆنسوڵخانەکەیان لە شاری ئەدەنە داخستووە.

باڵیۆزخانەکە ئاماژەی بەوەکردووە، "لە چەند هەفتەی داهاتوودا پێشبینی دەکرێت بەهۆی رووداوەکانی ئیسرائیل و غەززەوە خۆپێشاندانی گەورە لە سەرتاسەری تورکیا بکرێن، ئەگەر بۆ مەبەستی ئاشتییانەش بکرێت، دەکرێت گردبوونەوەکان گەشە بکەن و تووندوتیژییان لێ بکەوێتەوە".  

لە بەیاننامەکەدا فەرمان به کارمەندەکانی حکومەتی ئەمریکا کراوە، گەشتەکانیان بۆ کۆنسوڵخانەی ئەدەنە کەمبکەنەوە و ئەگەر ناچار نەبن نەچنە ئەو شوێنە.

 دوای شەڕی نێوان ئیسرائیل و بزووتنەوەی حەماس، هاووڵاتییانی تورکیا لەبەردەم باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ئەنقەرە و لەبەردەم کۆنسوڵخانەکانی ئەمریکا لە ئیستەنبووڵ و ئەدەنە گردبوونەوە.

زۆرترین بینراو
نوری مالیکی: بیستوومانە لە سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستانەوە بڕیارێک دەرچووە بۆ دواخستنى هەڵبژاردن
هادی عامری: بەبانکیکردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆرانی‌ هه‌رێم کۆتاییهاتوه‌و ئەوە بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵییە
سروە عەبدولواحید بۆ لایه‌نه‌سیاسییەکان: ملکەچی ئیرادەی پارتی مه‌بن‌ بۆ دواخستنی‌ هه‌ڵبژاردن
ئەمریکا توڕه‌یى‌و نیگەرانی لەبڕیارێكى عێراق بۆ پەسەندکردنی یاسای بەرەنگاربونەوەی هاوڕەگەزخوازی ڕاده‌گه‌یه‌نێت
دادگای فیدراڵی له‌باره‌ی به‌ بانكیكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمه‌وه‌ بڕیارێك ده‌رده‌كات
كاتی گەیشتنی پارەی مووچەخۆران ئاشكرا كرا
هه‌رێم داهاتە نانەوتییەکان ڕادەستی‌ بەغداد ده‌كات
سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران: له‌گه‌ڵ به‌غدا گەیشتینە چەند خاڵێکی هاوبەش تایبەت بەداهاتی نانەوتیی
شاندی حکومەتی هەرێم بۆ ڕاستکردنەوەی هەڵەکەی گەیشتە بەغدا
راگه‌یه‌ندراوی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له‌ باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی نێچیرڤان بارزانی و فایه‌ق زێدان
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×