ئێران داوا لە توركیا دەكا "هەمو ئامڕازەكانی بۆ رێگری لە بەردەوامی تاوانەكان"ی ئیسرائیل بەكاربهێنێت
  2023-10-20       547       

فەرماندەی دەستەی گشتی هێزە چەكدارەكانی ئێران لەگەڵ وەزیری بەرگری توركیا لەڕێگەی تەلەفۆنەوە قسەیان كردوەو داوایكردوە توركیا "هەمو ئامڕازەكانی خۆی بۆ رێگری لە بەردەوامی تاوانەكان و پشتیوانی لە خەڵكی كەرتی غەززە، بەكاربهێنێت."

ئاوێنە: بەپێی میدیای رەسمی ئێران، ئەمڕۆ هەینی، محەمەد باقری، فەرماندەی دەستەی گشتی هێزە چەكدارەكانی ئێران لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ یاشار گولەر، وەزیری بەرگریی توركیادا رایگەیاندوە، "دەبێت هەنگاوی جددی بنرێت بۆ رێگری لە بەردەوامی رژێمی زایۆنی لە هێرشە دڕندانەكانی بۆ سەر خەڵكی مەدەنی لە غەززەو گەیاندنی هاوكاریی مرۆیی بەو خەڵكە."

محەمەد باقری پشتیوانییە فراوانەكانی ئەمریكای بۆ ئیسرائیل، لەوانە پشتیوانیكردنی ئەو دەوڵەتە بە چەكی قورس بە "واتای بەشداریی ئەمریكا لە تاوانەكانی رژێمی زایۆنی" ناوبردوە كە "دۆخەكە لە غەززە ئاڵۆزتر دەكات" و هۆشداریشی لەبارەی سەرەنجامەكانییەوە داوە.

فەرماندەی دەستەی گشتی هێزە چەكدارەكانی ئێران داواشی لە توركیا كردوە "هەمو ئامڕازەكانی خۆی بۆ رێگریی لە بەردەوامی تاوانەكان و پشتیوانی لە خەڵكی غەززە بەكاربهێنێت."

بەگوێرەی میدیای رەسمی ئێران، لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەدا، یاشار گولەر، وەزیری بەرگری توركیا ئاماژەی بە هەوڵەكانی وڵاتەكەی داوە بۆ كەمكردنەوەی ئاڵۆزییەكان و وەستاندنی شەڕ و جەختیشی كردۆتەوە كە ئەنقەرە بەردەوام دەبێت لەو هەوڵانەی.

زۆرترین بینراو
نوری مالیکی: بیستوومانە لە سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستانەوە بڕیارێک دەرچووە بۆ دواخستنى هەڵبژاردن
هادی عامری: بەبانکیکردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆرانی‌ هه‌رێم کۆتاییهاتوه‌و ئەوە بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵییە
سروە عەبدولواحید بۆ لایه‌نه‌سیاسییەکان: ملکەچی ئیرادەی پارتی مه‌بن‌ بۆ دواخستنی‌ هه‌ڵبژاردن
ئەمریکا توڕه‌یى‌و نیگەرانی لەبڕیارێكى عێراق بۆ پەسەندکردنی یاسای بەرەنگاربونەوەی هاوڕەگەزخوازی ڕاده‌گه‌یه‌نێت
كاتی گەیشتنی پارەی مووچەخۆران ئاشكرا كرا
هه‌رێم داهاتە نانەوتییەکان ڕادەستی‌ بەغداد ده‌كات
دادگای فیدراڵی له‌باره‌ی به‌ بانكیكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمه‌وه‌ بڕیارێك ده‌رده‌كات
سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران: له‌گه‌ڵ به‌غدا گەیشتینە چەند خاڵێکی هاوبەش تایبەت بەداهاتی نانەوتیی
شاندی حکومەتی هەرێم بۆ ڕاستکردنەوەی هەڵەکەی گەیشتە بەغدا
سودانی لەبارەی ئەنجامدەرانی هێرشەکەی سەر کێڵگەی غازی کۆرۆمۆر زانیاری ئاشکرادەکات
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×