بەغدا دەیەوێت لە ڕێگای بانكی حكومییەوە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دابەش بكات
  2023-10-20       361       

سەرۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، چاوەڕوان دەكرێت هەفتەی داهاتوو شاندی هەرێم سەردانی بەغداد بكاتەوە و دەشڵێت، حكومەتی عێراق دەیەوێت لە ڕێگای بانكی حكومییەوە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان دابەش بكات.

ئاوێنه‌: ڕۆژی چوار شەممەى ڕابردوو شاندێکی حکومەتى هەرێم بە سەرۆکایەتى وەزیری دارایی سەردانى بەغدایان کرد کە لەلایەن لیژنەى دارایی پەرلەمانى عێراقەوە بانگهێشت کرابوون و لەگەڵ وەزیری دارایی عێراق وەڵامی پرسیارەکانى ئەندامانى لیژنەکەیان دایەوە سەبارەت بە پرسی مووچە و فەرمانبەرانی هەرێم.

هەرێم كەمال ئاغا سەرۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە میدیا ناوخۆییەکانی ڕایگەیاند، لە دوا سەردانی شاندی هەرێم و كۆبوونەوەیان لەگەڵ وەزیری دارایی عێراق و لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران باس لە لیستی مووچە و میلاكات دەروازە سنوورییەكان و داهاتەوە كراوە كە هەردوولا كۆك بوون لەسەر چارەسەركردنی كێشەكان.

ئاماژەى بەوەش کرد، حكومەتی عێراق دەیەوێت لە ڕێگای بانكی حكومییەوە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان دابەش بكات.

سەرۆکی فراکسیۆنى یەنەکە دەشڵێت: ئومێدەوارین لەم ماوەیەدا كێشەكان چارەسەر بكرێن و نابێت چیتر مووچەخۆران باجی هیچ ناكۆكییەكی سیاسی بدەن.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×