کۆمپانیای مێتا پلاتفۆرمز داوای لێبوردن لە بەکارهێنەرە فەڵەستینییەکان و پشتیوانییەکان دەکات، ئەوەش دوای ئەوەی وەرگێرانی ئۆتۆماتیکی ئەو تۆڕە کۆمەڵایەتییە، وشە و ئاڵای فەڵەستینی بە "تیرۆرست" وەردەگێرا.
ئاوێنه: دوای ئەوەی چەند تۆمەتێکی لایەنگری دژی فەڵەستین ئاڕاستەی تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام کرا، بەهۆی جەنگ و ململانێی نێوان ئیسرائیل و حەماس، بەکارهێنەرانی ئەو تۆڕە کۆمەڵایەتییە دوبارە ئینستاگرامیان تۆمەتبارەکردەوە، چونکە وەرگێرانی ئۆتۆماتیکی فەڵەستینییەکانی بە تیرۆرست ناوەدەبرد.
وەرگێرانی ئۆتۆماتیکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام چەند وشەیەکی وەک فەڵەستین یان "الحمداللە" وەک تیرۆسرت ناودەبرد، بەشێک لە بەکارهێنەرانیش کاتێک یئمۆجی ئاڵای فەڵەستینیان بەکاردەهێنا لە بەشی "بایۆگرافی" هەژمارەکانیان وشەی تیرۆرستی بۆ زیاد دەبو.
دوای ئەوانە کۆمپانیای "مێتا پلاتفۆرمز" داوای لێبوردنی کرد و ئەو وەرگێرانەی وەک کێشەیەکی تەکنیکی ناوبرد و وتی، "لە ئێستادا چارەسەرکراوە"، بەڵام هیچ رونکردنەوەیەکی لە بارەی هۆکاری رودانەکەی باس نەدا.
پێشتریش کۆمپانیای مێتا پلاتفۆرمز رایگەیاند، چاودێری سەکۆ ئەلیکترۆنییەکانیان دەکەن و هەر ناوەڕۆکێکی توندوتیژی و بێزارکەری پەیوەست بە جەنگ ببینن دەیسڕنەوە.