بایدن: 48 کاتژمێری دیکە هاوکاری مرۆیی دەگاتە هاوڵاتیانی غەززە
  2023-10-20       329       


سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، لە ماوەی 24 بۆ 48 کاتژمێری دیکە دەروازەی سنوری رەفح بۆ گەیاندنی 20 بارهەڵگری هاوکاری بۆ خەڵکی غەززە دەکرێتەوە، ئەوەش دوای ئەوەی چەندین جار هەریەکە لە بەرپرسانی میسر و ئیسرائیل رەتیانکردەوە.

جۆو بایدن سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، پێشبینی دەکرێت لە ماوەی 24 بۆ 48 کاتژمێری داهاتو، 20 ئۆتۆمبێلی هەڵگری هاوکاریی مرۆیی بە سنوری میسردا بەرەو کەرتی غەززە بەرێبکەون، ئەویش دوای ئەوەی هەریەکە لە ئیسرائیل و عەبدولفەتاح سیسی سەرۆکی میسر رازیبون.

هەر لەو بارەیەوە، ئەنتۆنیۆ گۆتەرێز ئەمینداری گشتی نەتەوەیەکگرتوەکان ئاماژەی بەوەکرد، بەرپرسانی میسر و دەروازەی سنوری رەفح، تاکە ئامڕازی گەیاندنی هاوکارییە بە هاوڵاتیانی غەززە، کە لە ژێر کۆنتڕۆڵی ئیسرائیلدا نەبێت، داواش دەکەن بە زوترین کات رێگە بە گەیاندنی هاوکارییەکان بدرێت.

ئیسرائیل بە شێوەیەکی یەکجاری رەتی دەکاتەوە سنورەکانی بۆ گەیاندنی هاوکاری بە غەززە بکاتەوە، بە نێوەندگیری ئەمریکاش بە کردنەوەی دەروازەی رەفحی میسری رازی بوە، ئەویش وەک هەوڵێک بۆ رێگریکردن لە گەیشتنی هاوکاری بە هێزەکانی سەر بە بزوتنەوەی حەماس.

پێشتریش جۆو بایدنی سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاندبو، عەبدولفەتاح سیسی سەرۆکی میسر رازی بوە بە تێپەڕبونی هاوکارییەکان بۆ غەززە کە بریتییە لە 20 بارهەڵگر، بە رای نەتەوەیەکگرتوەکانیش ئەو برە هاوکارییە کەمە و خەڵکی غەززە بە لایەنی کەمەوە رۆژانە پێویستیان بە 100 بارهەڵگر هاوکاری دەبێت.

زۆرترین بینراو
نوری مالیکی: بیستوومانە لە سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستانەوە بڕیارێک دەرچووە بۆ دواخستنى هەڵبژاردن
سروە عەبدولواحید بۆ لایه‌نه‌سیاسییەکان: ملکەچی ئیرادەی پارتی مه‌بن‌ بۆ دواخستنی‌ هه‌ڵبژاردن
هادی عامری: بەبانکیکردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆرانی‌ هه‌رێم کۆتاییهاتوه‌و ئەوە بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵییە
دادگای فیدراڵی له‌باره‌ی به‌ بانكیكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمه‌وه‌ بڕیارێك ده‌رده‌كات
ئەمریکا توڕه‌یى‌و نیگەرانی لەبڕیارێكى عێراق بۆ پەسەندکردنی یاسای بەرەنگاربونەوەی هاوڕەگەزخوازی ڕاده‌گه‌یه‌نێت
كاتی گەیشتنی پارەی مووچەخۆران ئاشكرا كرا
شاندی حکومەتی هەرێم بۆ ڕاستکردنەوەی هەڵەکەی گەیشتە بەغدا
راگه‌یه‌ندراوی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له‌ باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی نێچیرڤان بارزانی و فایه‌ق زێدان
سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران: له‌گه‌ڵ به‌غدا گەیشتینە چەند خاڵێکی هاوبەش تایبەت بەداهاتی نانەوتیی
هه‌رێم داهاتە نانەوتییەکان ڕادەستی‌ بەغداد ده‌كات
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×