ئه‌مشه‌و بۆ سێیه‌مجار له‌م هه‌فته‌یه‌دا هێرشكرایه‌وه سه‌ر بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد لەرۆژئاوای پارێزگای ئەنبارو بەرەی به‌رگری ئیسلامی عێراق (ئەو گروپە چەکدارانەی ئێران پشتیوانیان دەکات) بەرپرسیارێتی خۆیان لەهێرشەکە راگەیاند.
ئاوێنه: میدیاكانی عێراق بڵاویانكردەوە، ئه‌مشه‌و بەفڕۆكەی بێفڕۆكەوان هێرشكراوەتە سەر بنكەی سەربازیی عەین ئەسەد لەئەنبار كە هێزەكانی ئەمریكاو هاوپەیمانانی تێدایەو تائێستا زەرەرو زیانەكانی نەزانراون.
هێرشه‌كه‌ی ئه‌مشه‌وی سه‌ر بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد، سێیه‌م هێرشه له‌ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا ده‌كرێته سه‌ر سه‌ربازگه‌كه، هێرشه‌كه‌ش هاوكاته له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامبونی شه‌ڕو پێكدادانه‌كانی نێوان سوپای ئیسرائیل‌و بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌ڵه‌ستینی له‌كه‌رتی غه‌ززه كه ماوه‌ی 15 ڕۆژه به‌رده‌وامه.
بنكه‌ی سه‌ربازیی عه‌ین ئه‌سه‌د ده‌كه‌وێته سنوری پارێزگای ئه‌نبار له‌رۆژئاوای عێراق‌و تایبه‌ته به‌مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به‌داعش، كه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكاوه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت.
پێشتریش چه‌ندینجار له‌رێگه‌ی هێرشی موشه‌كی‌و فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانه‌وه ئه‌و بنكه سه‌ربازییه كراوه‌ته ئامانج و به‌رده‌وامیش په‌نجه‌ی تۆمه‌ت بۆ ئه‌و گروپه چه‌كدارانه درێژكراوه، كه فه‌رمان له‌تاران وه‌رده‌گرن.