بنکەی سەربازی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار لە رۆژئاوای عێراق بە سێ مووشەکی جۆری کاتیۆشا بۆردوومان کرا.
بە گوێرەی هەواڵێكی ئاژانسی رۆیتەرز، ئەمڕۆ یەکشەممە 22ـی تشرینی یهكهمی 2023، بە مووشەکی کاتیۆشا بنکەی سەربازی عەین ئەسەد بۆردوومان کرا.
ئاژانسەکە لەسەر زاری دوو سەرچاوەی سەربازییەوە ئاماژەی بەوەدا، لە بنکەی عەین ئەسەد دەنگی تەقینەوەیەک بیستراوە.
تا ئێستا قەبارەی زیانە گیانی و ماددییەکانی هێرشەکەی سەر بنکەی عەین ئەسەد ئاشکرانەکراوە و هیچ گرووپێکیش بەرپرسیارێتی خۆی لە ئەنجامدانی هێرشەکە نەگرتووەتە ئەستۆ.
ئەمە جاری چوارەمە لەماوەی دوو هەفتەدا بنکەی عەین ئەسەدی تایبەت بەهێزەکانی ئەمریکا لە پارێزگای ئەنباری هێرشی بکرێتەسەر، کە دوایینیان هێرش لەرێگەی دوو درۆنەوە ئەنجام درا.
بنكهی سەربازی عەین ئەسەد، گهورهترین بنكهی سەربازییە لە عێراق. 64 كیلۆمهتر له باكووری بهغداوە دووره، له دهیهی ههشتاكانی سهدهی رابردوودا كۆمپانیایهكی یۆگسلافی درووستیكردووه، 39 ژێرزهمین و پهناگهی پتهوی بۆ پاراستنی فڕۆكه تێدایه، له سهردهمی شهڕی ههشت ساڵهی عێراق و ئێراندا چالاكترین بنكهی ئاسمانی عێراق بووه.