کۆڵبەرێکی تەمەن ٣٥ ساڵ کە خێزاندارە و خاوەنی چوار منداڵە، لە رۆژهەڵاتی کوردستان کوژرا.
رێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند:" بەگوێرەی راپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوەکەمان، کۆڵبەرێکی گەنج بە ناوی موحسین عەبدوڵاهی بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری کێلێی شاری بانە کوژراوە".
ئاماژەی بەوەشکرد:" ناوبراو تەمەنی ٣٥ ساڵ بووە و باوکی چاور منداڵە و خەڵکی گوندی کانی بەردە، بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە چەکدارەکان لە دووری چەند مەترێکەوە تەقەیان لە کۆڵبەرەکە کردووە و کاتێکیش رووداوەکە روویداوە، کۆڵبەرەکە هیچ بارێکی پێ نەبووە".