عێراق لە ڕیزبەندی خراپترین وڵاتەکاندایە بۆ ئازادیی ژن
  2023-10-26       297       


بەپێی ڕاپرسییەكی نوێی نێودەوڵەتیی، سەبارەت بە پێگەی ژنان لە كۆمەڵگادا، کە لە نێوان ١٧٧ وڵات ئەنجام دراوە عێراق لە پلەی ١٦٨مین و ئەفغانستانیش لە پلەی كۆتاییدایە.

ئاوێنه‌: ڕێكخراوی ژن، ئاشتیی و ئاسایش (WAPS)، ڕاپرسییەكی نوێی نێودەوڵەتی سەربارەت بە پێگەی ژنان لە ناو كۆمەڵگادا ئەنجام داوە و لە ڕاگەیاندراوێكدا ئەنجامی ئەو ڕاپرسییەی خستووەتە ڕوو.

لە ڕاگەیاندراوەكەدا هاتووە، ژنان لە عێراق لە نێوان ١٧٧ وڵاتی جیهان دۆخێكی خراپیان هەیە و لە پلەی ١٦٨مین-دایە و ژنان لە ئەفغانستان لە خراپترین دۆخدان و پلەی ١٧٧مینی هەیە.

جێگەی ئاماژەیە، لە دوای گەڕانەوەی تاڵیبان بۆ سەر دەسەڵات لە هاوینی ٢٠٢١، ئازادی ژنان لە ئەفغانستان تا دێت بەرتەسكتر و كەمتر دەبێتەوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×