بانكی ناوەندیی عێراق بڵاوی كردەوە، ئەمڕۆ بڕی ١٩١ ملیۆن و ٤٢٢ هەزار و ٦٨٦ دۆلار خراوەتە بازاڕەكانەوە، لەو بڕەش ٣٤ ملیۆن و ٩٠٠ هەزار دۆلاری بە شێوەی نەقد فرۆشراوە.
ئاوێنە: بانكی ناوەندی عێراق بڵاوی كردەوە، ئەمڕۆ بڕی ١٩١ ملیۆن و ٤٢٢ هەزار و ٦٨٦ دۆلار خراوەتە بازاڕەكانەوە.
ئەوەش خراوەتە ڕوو، لەو بڕە ٣٤ ملیۆن و ٩٠٠ هەزار دۆلاری بەشێوەی نەقد فرۆشراوە و ١٥٦ ملیۆن و ٥٢٢ هەزار و ٦٨٦ دۆلاریش بە شێوەی حەواڵە فرۆشراوە.
ئەمەش لە كاتێكدایە، چەند مانگێكە بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی ئاستێكی پێوانەیی تۆمار كردووە، ئەوەش نیگەرانی هاوڵاتییانی بە دوای خۆیدا هێناوە.