سودانی: بۆ رێگری لە بەقاچاخبردن، پێویستە دەروازە سنوورییەكان تووند بكرێنەوە
  2023-10-26       289       

سەرۆك وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند: پێویستە دەروازە سنوورییەكان تووند بكرێنەوە بۆ رێگری لە بەقاچاخبردن.

دوای سەرۆكایەتیكردنی كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزارەتی ئاسایشی نیشتمانی، كە بە ئامادەبوونی بەرپرسە ئەمنییەكان ئەنجامدرا، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند: لەپێناو رێگریكردن لە بەقاچاخبردن، بڕیاریان داوە بە پاڵپشتیكردنی توانا مرۆییەكان و تەرخانكردنی پارە و ئامێری پێویست بۆ بەهێزكردنی دەروازە سنوورییەكان .

هەروەها وتیشی، پێویستە دەروازە سنوورییەكان تووند بكرێنەوەو،لە ناوخۆی عێراقیش دۆخی ئاسایش و پلانە ئەمنییەكان زیاتر گرنگیان پێبدرێت، بۆ هێنانەكایەی سەقامگیری و ئاسایش لە سەرجەم ناوچەكانی عێراق و،پاراستنی گیانی بیانییەكان و، ڕاویژكارە سەربازییەكان.

ئەم وتانەی سودانی لە كاتێكدایە، لە ڕۆژانی 18 و 20ی تشرینی یەكەمی ئەمساڵ، چەند هێرشێك بە مووشەك و درۆن كرانە سەر چەند بنكەیەكی سەربازیی ئەمریكا لە عێراق و هەرێمی كوردستان، كە بەهۆیەوە زیاتر لە 21 سەبازی ئەمریكی بریندار بوون.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×