سوید بڕیاری دا بە دیپۆرتكردنەوەی سەلمان مۆمیكا، ئەو كەسەی قورئانی سوتاند
  2023-10-26       704       

دەزگای كۆچی سوید بڕیاریدا بە دیپۆرتكردنەوەی سەلمان مۆمیكا، ئەو پەنابەرە عێراقییەی كە بەهۆی سوتاندنی كۆپیەكی قورئان لەمساڵدا ناوبانگی دەركرد، بەڵام هاوكات مافی پەنابەری كاتی تاوەكو ناوەڕاستی مانگی نیسانی ساڵی داهاتو دراوەتێ بەهۆی ئەوەی كە بەربەست هەن بۆ ناردنەوەی بۆ عێراق.

ئاوێنە: بەگوێرەی هەواڵێكی رادیۆ سوید، دەزگای كۆچی سوید رایگەیاندوە، لەبەرئەوەی سەلمان مۆمیكا خەڵكی عێراقە، جێبەجێكردنی بڕیاری ناردنەوەی بۆ ئەو وڵاتە بەربەستی لەبەردەمدایە، بۆیە مافی پەنابەرێتی كاتی تاوەكو 16ی نیسانی ساڵی داهاتو دراوەتێ.

دەزگای كۆچی سوید لەبارەی بڕیاری دیپۆرتكردنەوەی سەلوان مۆمیكا رایگەیاندوە، ناوبراو زانیاریی نادروستی پێشكەش كردوە لەكاتی داواكردنی مافی مانەوەدا لە سوید.

مۆمیكا لە لێدوانێكدا بۆ رادیۆ سوید، وێڕای ئەوەی جەختی كردۆتەوە كە تانە لە بڕیاری دیپۆرتكردنەوەی دەدات، وتوشیەتی"رەنگە من تاكە پەنابەری راستەقینە بم لە سوید و لە ئەوروپا كە شایستەی مافی پەنابەرێتیم. دەزگای كۆچ هەڵەیەكی یاسایی ئەنجامداوەو تانە لە بڕیارەكەی دەدەم."

بڕیاری دیپۆرتكردنەوە لە سوید لەدوای ئەوەی دەچێتە بواری جێبەجێكردن، بەواتای ئەوەیە كە پەنابەری دەركراو بۆ ماوەی پێنج ساڵ ناتوانێت بگەڕێتەوە ئەو وڵاتە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×