عه‌میدی خانه‌نشینكراو عه‌دنان كینانی شاره‌زای بواری ئه‌منی ئه‌مڕۆ هه‌ینی رایگه‌یاند، گه‌نده‌ڵیه‌كی زۆر سه‌رتاپای دامه‌زراوه ئه‌منیه‌كانی عێراقی گرتۆته‌وه، هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌و گه‌نده‌ڵیه زۆره‌ش بۆ ده‌ستوه‌ردانی حزبی له‌كاروباره‌كانیان ده‌گه‌ڕێته‌وه.
عه‌میدی خانه‌نشینكراو عه‌دنان كینانی ڕایگه‌یاند، گه‌نده‌ڵی گه‌وره و مه‌ترسیداره له‌ناو دامه‌زراوه‌ی ئه‌منیدا هه‌یه، ئه‌وه‌ی ئێستاش له‌لایه‌ن وه‌زیری ناوخۆوه راگه‌یه‌ندراوه پێمان وایه زۆر كه‌مه، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌م گه‌نده‌ڵییه به‌هۆی ده‌ستوه‌ردانی سیاسی و پشكی حزبیه‌وه‌یه له كاره‌كانی دامه‌زراوه ئه‌منیه‌كان، له‌كاتێكدا دامه‌زراوه‌ی ئه‌منی ده‌بێت دوربێت له هه‌ر ده‌ستوه‌ردانێكی سیاسی.
ڕونیشیكرده‌وه، "كه‌یسه‌كانی گه‌نده‌ڵی و به‌رتیلدان له به‌شه ئه‌منییه جیاوازه‌كاندا زۆر گه‌وره‌ن، هه‌روه‌ها حاڵه‌تی بێزاركردن و هه‌ڕه‌شه‌كردن له زۆرێك له هاوڵاتیان هه‌یه، بۆیه به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی ئه‌و گه‌نده‌ڵییه پێویستی به هه‌وڵێكی زۆر هه‌یه به‌مه‌به‌ستی پاراستنی وێنه و ناوبانگی دامه‌زراوه ئه‌منیه‌كان".
جه‌ختیكرده‌وه له‌سه‌رئه‌وه‌ی، دامه‌زراوه ئه‌منییه‌كان ده‌بێت دور بن له هه‌ر ده‌ستوه‌ردانێكی سیاسی كه ڕه‌نگه كار بۆ پاراستنی گه‌نده‌ڵكاران به‌كاربهێندرێن.
عه‌بدولئه‌میر شه‌مه‌ری وه‌زیری ناوخۆی عێراق رایگه‌یاندبو، 153 ئه‌فسه‌ر و 899 كارمه‌ندی پۆلیس به هۆی گه‌نده‌ڵی له كاره‌كانیان ده‌ركراون.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ئاراسته‌یان كراوه به به‌ڵگه‌وه له دادگاكانی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ سه‌لمێنراون، ئێمه‌ش به‌رده‌وامین له‌و كاره، داواش له دادوه‌ره‌كانی ئه‌و دادگایانه و دادگاكانی بواری تایبه‌تمه‌ند ده‌كه‌ین به‌ره‌نگاریی گه‌نده‌ڵی ببنه‌وه.