هۆڵەندا داوا لە هاوڵاتیانی وڵاتەكەی دەكات عێراق جێبهێڵن
  2023-10-28       359       

وەزارەتی دەرەوەی هۆڵەندا داوا لە هاوڵاتیانی وڵاتەكەی دەكات عێراق جێبهێڵن و لە حاڵەتی پێویستیشدا نەبێت لە هەرێمی كوردستان نەمێننەوە.

ئاوێنە: وەزارەتی دەرەوەی هۆڵەندا لە راگەیەندراوێكدا هۆشداری داتەوە هاوڵاتیانی وڵاتەكەی كە دۆهی عێراق "رەنگە بەخێرایی تێكبچێت" ئەوەش لە ساییەی شەڕی ئیسرائیل و حەماس لە غەززە.

 راگەیەندراوەكەی وەزارەتی دەرەوەی هۆڵەندا، پارێزگاكانی عێراقی بە رەنگی سور دەرخستون كە ئاماژەیە بۆ ئەوەی هۆشدارییەكەی لەبارەیانەوە زیاترەو هەروەها پارێزگاكانی هەرێمی كوردستانی بە رەنگی پرتەقاڵی دەرخستون وەك ئاماژەیەك بۆ مەترسی كەمتر، وێڕای ئەوەش داوای لە هاوڵاتیانی كردوە لە حاڵەتی پێویستدا نەبێت لە هەرێمی كوردستان نەمێننەوەو هەروەها عێراق بەجێبهێڵن.

رۆژی 22ی ئەم مانگەش وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا داوای لە هاوڵاتیانی وڵاتەكەی كرد بەهۆی دۆخی ئەمنییەوە گەشت بۆ عێراق نەكەن و داواشی لە كارمەندانی نابنەڕەتی باڵیۆزخانەی وڵاتەكەی لە بەغدا كرد، لەگەڵ خێزانەكانیان عێراق بەجێبهێڵن.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×