باسم عه‌وادی وته‌بێژی حكومه‌تی عێراق سه‌باره‌ت به داواكارییه‌كان بۆ داخستنی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا دوای پشتیوانیه‌كانی واشنتن بۆ ئیسرائیل له شه‌ڕی دژ به غه‌ززه ڕایگه‌یاند، بڕیارێكه عێراق له‌ناو ده‌بات.
باسم عه‌وادی ڕایگه‌یاند، پابه‌ندبونه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان زۆرن له‌سه‌ر عێراق و هه‌ر بڕیارێك كه نوێنه‌رایه‌تییه دیپلۆماسییه‌كان بكاته ئامانج كاریگه‌ری زۆری له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی عێراق هه‌یه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌و بڕیاره‌ی حكومه‌تی عێراق بۆ داخستنی باڵیۆزخانه‌ی سوید له به‌غدا، نیگه‌رانی نێوده‌وڵه‌تی لێكه‌وته‌وه، ئێمه داواكاریمان له باڵیۆزخانه جیاوازه‌كانه‌وه پێگه‌یشتوه كه پێویسته نوێنه‌رایه‌تییه دیپلۆماسییه‌كان له هێرشی دوباره بۆ سه‌ریان بپارێزرێن، ئه‌مه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ بڕیاره‌كه‌ی پێشوی حكومه‌ت بۆ داخستنی باڵیۆزخانه‌ی سوید له پاشخانی پرسی سوتاندنی قورئانی پیرۆز له سوید.
وته‌بێژی حكومه‌تی عێراق ئاشكراشیكرد، بڕیارێكی وه‌ك داخستنی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا نه‌ك هه‌ر كاریگه‌ری له‌سه‌ر ڕێككه‌وتنی چوارچێوه ستراتیژی (واژۆكراوی نێوان واشنتن و به‌غدا) ده‌بێت، به‌ڵكو ده‌بێته هۆی له‌ناوچونی عێراق به‌هۆی گرنگی نێوده‌وڵه‌تیی بونی ئه‌مریكا له عێراق.
بزوتنه‌وه‌ی عه‌سائیب به سه‌رۆكایه‌تی قه‌یس خه‌زعه‌لی له نێو گروپ و هێزه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیدایه و هاوڕا نییه له‌گه‌ڵ بانگه‌وازه‌كانی داخستنی باڵیۆزخانه‌ی واشنتن له عێراق.
لێدوانه‌كه‌ی وته‌بێژی حكومه‌ت له كه‌ناڵی عه‌هد كه سه‌ر به عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌قه و ده‌ركه‌وتنی بۆ ده‌ربڕینی هه‌ڵوێستی فه‌رمی حكومه‌ت له ده‌ره‌وه‌ی پلاتفۆرمه فه‌رمییه‌كانی حكومه‌ت له‌لایه‌ن چاودێرانه‌وه وه‌ك هه‌وڵێك له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه لێكده‌درێته‌وه بۆ دوركه‌وتنه‌وه له ڕه‌خنه‌كان كه ڕه‌نگه له‌لایه‌ن كوتله توندڕه‌وه‌كانه‌وه ئاراسته‌ی بكرێت سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستی خۆی له‌سه‌ر ئه‌مریكا.
ده‌ركردنی به‌یاننامه‌ی حكومه‌ت له‌لایه‌ن ئه‌م كه‌ناڵه‌ی عه‌سائیبه‌وه ئاماژه‌یه بۆئه‌وه‌ی هاوڕا نیه له‌گه‌ڵ موقته‌دا سه‌در رێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در و باقی كوتله چه‌كداره‌كانی شیعه كه چه‌ندین هێرشیانكرده سه‌ر بنكه و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق و سوریا له ماوه‌ی دو هه‌فته‌ی ڕابردودا له وه‌ڵامی پشتیوانییه‌كانی واشنتن بۆ ئیسرائیل.
هه‌ینی ڕابردو موقته‌دا سه‌در داوای له حكومه‌ت و په‌رله‌مان كرد باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا دابخه‌ن وه‌ك ناڕه‌زایه‌تییه‌ك به‌رامبه‌ر به پشتیوانی بێسنوری ئه‌مریكا بۆ ئیسرائیل له شه‌ڕی دژی غه‌ززه.