حکومەت راستەوخۆ لە نوسینگەکانی ئاڵوگۆڕەوە دۆلار بە خەڵک دەفرۆشێت
  2023-10-30       397       

وتەبێژی حکومەتی عێراق رایدەگەیەنێت حکومەت راستەوخۆ لە نوسینگەکانی ئاڵوگۆڕەوە دۆلار بە خەڵک دەفرۆشێت .

لەمبارەیەوە باسم عه‌وادی- وتەبێژی حکومەتی عێراق بە رۆژنامەی سۆمەریەی عەرەبی راگەیاند: سه‌رۆك وه‌زیران لە چوارچێوەی بەرنامەی حکومەتدا كۆمه‌ڵێك بنه‌مای سیاسی دامه‌زراندوه‌ كه‌ په‌یوه‌سته‌ به‌ چاره‌سه‌ركردنی هه‌ژاری و بێكاری و دامه‌زراندن و خزمه‌تگوزارییه‌كان.

لەبارەی نرخی دۆلار و هەڵئاوسانەوە رایگەیاندووە: لە ئێستادا هەڵئاوسان لە عێراقدا 4% کەمیکردووە و ره‌نگه‌ حكومه‌ت ناچاربێت راسته‌وخۆ دۆلار له‌ رێگه‌ی نوسینگه‌كانی ئاڵوگۆڕی تایبه‌ته‌وه‌ بفرۆشێت ئه‌گه‌ر قه‌یرانه‌كه‌ بەم شێوەیەی ئێستا به‌رده‌وام بێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×