حكومەتی هەرێم: دەبێت لەم هەفتەیەدا 700 ملیار دینارەکە بگاتە هەرێم
  2023-10-31       249       

وتەبێژی حكومەتی كاربەڕێكەری هەرێم ڕایدەگەیەنێت،"ئەگەر هۆکار و بیانوویەکی دیکەی بۆ نەدۆزرێتەوە، دەبێت لەم هەفتەیەدا 700 ملیار دینارەکە لەلایەن بەغداوە بۆ هەرێم بنێردرێت".

ئەمڕۆ سێشەممە 31-10-2023 پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی كاربەڕێكەری هەرێم لە لێدوانێكیدا بە میدیای پارتی ڕاگەیاندووە،"دەبوایە پێش هەفتەیەک 700 ملیار دینارەکە بنێردرایە، ئەگەر هۆکار و بیانوویەکی دیکەی بۆ نەدۆزرێتەوە، دەبێت لەم هەفتەیەدا بگات".

لەبارەی هەڵوەشاندنەوەی سەردانەکەی شاندی حکومەتی هەرێم بۆ بەغدا، ئاماژەی بەوەداوە،"وەزارەتی دارایی عێراق داوای تەرازووی پێداچوونەوەی سێ مانگیان لە حکومەتی هەرێم کردبوو، ئەوەی پێویستبوو، بۆیان نێردراوە، بۆیە پێویستی نەدەکرد شاندی هەرێمی کوردستان بچێتەوە بەغدا".

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×