كۆمسیۆن ناوی كاندیدەكانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی پەسەندكرد
  2023-10-31       324       

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ناوی كاندیدەكانی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان پەسەندكرد كە ژمارەیان پێنج هەزارو 915 كاندیدەو ناوەكانیشی بڵاوكردنەوە.

ئاوێنە: ئەمڕۆ سێشەممە، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ناوی پێنج هەزار و 915 کاندیدی پەسەندكراوی بڵاوكردەوە كە كێبڕكێ لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكاندا دەكەن.

لەو ژمارەیە 4258 كاندیدیان پیاو و 1657 كاندیدیان ژنن و هەروەها 357 كاندید لە كێبڕكێی هەڵبژاردنەكان دورخراونەتەوە.

بەپێی ئامارەكانی كۆمسیۆن لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكاندا كە بڕیارە رۆژی 18ی 12ی ئەمساڵ بەڕێوەبچێت، 16 ملیۆن و 158 هەزارو 788 دەنگدەر مافی دەنگدانیان هەیە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×