موقتەدا سەدر، رێبەری ڕەوتی سەدر ئەمڕۆ چوارشەممە رایگه‌یاند، بەرخۆدانی فەڵەستین سەرکەوتنێکی درەوشاوەی تۆمارکردوە، هاوکات ده‌شڵێت، "بە خوێنی موجاهیدەکان و منداڵ و ژنانی لە بەردەم جبەخانەی سەربازی چەکدار و فڕۆكه‌دا سەرکەوتنی گه‌وره بەدەستهاتو".
ئاوێنە: موقتەدا سەدر له په‌یامێكدا له‌باره‌ی دۆخی فه‌ڵه‌ستینه‌وه، رایگه‌یاند، "پرسیارێک کە زۆر کەس لە کۆنفرانس و سیمینار و کۆبونەوەکانیان و لە رێگە جیاوازه‌كانه‌وه لێمان دەکەن و ده‌ڵێن کێ سەرکەوتو دەبێت؟! بەرخۆدانی فەڵەستینییەکان سه‌ركه‌وتو ده‌بێت کە هیچ لایه‌نگرێكی نییه جگه له خودای گه‌وره، له به‌رامبه‌ردا ده‌سه‌ڵاتی زایۆنی هه‌مو وڵاتانی زلهێز له‌گه‌ڵیدا هاوسۆزه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، وەڵامی رون و ره‌وان و ڕاست ئەوەیە، "بەرخۆدان بەڕاستی سەرکەوتنێکی درەوشاوەی بەدەستهێناوە، کە بوەتەهۆی شکستێکی گەورەی بۆ سوپای قەوارەی زایۆنی و هەواڵگری و سیاسەتی ڕقاوی لاوازی زایۆنی نیشاندا، وایلێکرد لە تۆڕی جاڵجاڵۆکە لاوازتر بێت".
رێبەری ڕەوتی سەدر باسی له‌وه‌شكرد، "بەرخۆدان سەرکەوتنی بەدەستهێناوە و بە بەرزی و سەبره‌وه وەستاوە، بە وەستانەوە لەگەڵ گەلەکەی سەرکەوتنی بەدەستهێناوە و وەک ئەو قەوارە زایۆنییە نییە کە ڕیز و یەکگرتویییەکەی لەت بوە و ناوبانگی سوپاکەی و حکومەتە ستەمکارەکەی لەکەدار بوە".