داهاتی نەوتی عێراق لە مانگی رابردودا زیاتر لە 9 ملیار دۆلار بوە
  2023-11-01       296       

وەزارەتی نەوتی عێراق، بڕی هەناردەو داهاتی نەوتی بۆ مانگی رابردو بڵاوكردەوەو دەڵێت: لەو مانگە داهاتی نەوت زیاتر لە 9 ملیار دۆلار بوە.

ئاوێنە: وەزارەتەكە، ئەمڕۆ چوارشەممە، لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد، بەپشتبەستن بە ئامارە سەرەتاییەكانی كۆمپانیا بەبازاڕكردنی نەوتی عێراق(سۆمۆ)، لە مانگی رابردودا بڕی هەناردەی نەوت گەیشتۆتە 109 ملیۆن 545 هەزارو 589 بەرمیل.

هەروەها ئاماژەی بەوەشداوە كە بڕی داهاتی فرۆشی نەوت لە مانگی رابردودا گەیشتۆتە 9.669 ملیار دۆلار.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە، تێكڕای هەناردەی رۆژانەی نەوت لە مانگی رابردودا سێ ملیۆن 533 هەزار بەرمیل بوەو تێكڕای نرخی نەوتی فرۆشراویش 88.26 دۆلار بوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×