میلیشیایەكی عێراقی بڕیاری شەڕی دا؛ "ئاگر بەست و پاشەكشە نییە"
  2023-11-01       755       

میلیشیایەكی عێراقی، ئەمڕۆ چوارشەممە، بڕیاری دا بە "رزگاركردنی عێراق بەشێوەی سەربازی" و دەشڵێت "نە ئاگربەست هەیەو نە پاشەكشە."

ئاوێنە: ئەکرەم کەعبی، ئەمیندارى گشتیى بزوتنەوەى نوجەبا، كە یەكێكە لە گروپە میلیشیا عێراقییەكانی لایەنگری ئێران، ئەمڕۆ چوارشەممە، لەپەیامێكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس، رایگەیاند"بەرگریى ئیسلامى لە عێراق بڕیاریداوە بەشێوەى سەربازی عێراق رزگاربكات و پرسەکە یەکلابکاتەوە."

کەعبی وتوشیەتی"راوەستان نییە، ئاگربەست نییە، پاشەکشە نییە".

 بزوتنەوەی نوجەبا، هێزێكی میلیشیای شیعەی عێراقییە كە لەساڵی 2013 دامەزراوەو خاوەنی 8 بۆ 10 هەزار چەكدارە، بەبەشداریكردن لە شەڕ دژی داعش و هەروەها بەشداریكردن لە شەڕەكانی بەرگری لە رژێمەكەی بەشار ئەسەد لە سوریا، ناوبانگی دەركرد.

 ئەكرەم كەعبی لە ساڵی 2013 دوای جیابونەوەی لە بزتنەوەی عەسائیبی ئەهلی هەق، بزوتنەوەی نوجەبای دامەزراند، بەڵام ئەو رەتیدەكاتەوە بزوتنەوەیەكی جیابوەوە لە بزوتنەوەی عەسائیبی ئەهلی هەق بێت كە ئێستا لەلایەن قەیس خەز عەلی-یەوە سەرۆكایەتی دەكرێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×