"مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق" دەڵێت: هێرشەكان بۆ سەر بنكەكانی ئەمریكا فراوانتر دەكەین
  2023-11-03       586       

گروپی "مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق" دەڵێت، لە هەفتەی داهاتوەوە هێرشەكانیان بۆ سەر بنكەكانی ئەمریكا "توندتر و فراوانتر" دەكەن.

ئاوێنە: گروپی "مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق"، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، لە راگەیەندراوێكدا وتی، وەك پشتیوانی بۆ خەڵكی فەلەستین و "تۆڵەكردنەوەی شەهیدان"، هەفتەی داهاتو دەست بە قۆناغێكی نوێی روبەڕوبونەوەی "دوژمن دەكەین."

ئەو گروپە وتوشیەتی، هێرشەكانیان بۆ سەر بنكە سەربازییەكانی ئەمریكا لە ناوچەكە "توندتر و فراوانتر" دەكەن.

ئەوەش لەكاتێكدایە لەپاش 10 رۆژ لە دەستپێكردنی شەڕی ئیسرائیل و فەلەستین، لە عێراق و سوریا چەندین هێرشكراونەتە سەر هێزەكانی ئەمریكا، گروپی "مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق" بەرپرسیارێتی خۆی لەو هێرشانە راگەیاندوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×