ئەمریكا بە بەهای ٣٠٠ ملیۆن دۆلار كەرەستەی سەربازیی بە عێراق دەفرۆشێت
  2023-11-03       327       


ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا ڕەزامەندی دەربڕیوە لەسەر فرۆشتنی كەرەستەی سەربازیی بە عێراق، بە بەهای ٣٠٠ ملیۆن دۆلار.

میدیا عێراقییەكان هەوڵێكیان لەبارەی ڕەزامەندی ئەمریكا بۆ فرۆشتنی ژمارەیەك كەلوپەلی سەربازیی بە عێراق بڵاو كردووەتەوە.

كەناڵی “بغداد الیوم” بڵاوی كردووەتەوە، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا و پنتاگۆن ڕەزامەندی لەسەر فرۆشتنی كەرەستەی سەربازیی بە بەهای ٣٠٠ ملیۆن دۆلار بە عێراق دەربڕیوە.

ئاماژە بەوەش كراوە، ئەو كەلوپەلە سەربازییانەی عێراق لە ئەمریكای دەكرێت بریتیە لە، پاڵپشتی لۆجستی و كەرەستەی پەیوەندیدار بۆ هێلیكۆپتەری بێڵ و چەند كەرەستەیەكی تر.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×