فواد حسێن: دورخستنەوەی عێراق لە جەنگ لە بنەڕەكانی كاری حكومەتە
  2023-11-04       441       

فواد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق، ئەمڕۆ شەممە، رایگەیاند، بەرژەوەندی عێراق و دورخستنەوەی وڵات لە جەنگ لە بنەڕەتەكانی كاری حكومەتە.

ئاوێنە: فواد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق لە كۆنگرەی حەوتەمی باڵیۆزاندا لە بەغدا وتەیەكی پێشكەشكرد و رایگەیاند، مەترسی جەنگ هەڕەشە لە ناوچەكە دەكات و جەختی كردەوە كە بەرژەوەندی عێراق و دورخستنەوەی وڵات لە جەنگ لە بنەڕەتەكانی كاری حكومەتە.

وەزیری دەرەوەی عێراق وتیشی، حكومەت بەهێزكردنی پەیوەندییەكانی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ كردۆتە ئەولەویەتی كاری خۆی.

 فواد حسێن جەختی كردەوە كە پێویستە كاربكرێت لەگەڵ وڵاتانی كاریگەر بۆ راگرتنی دەستدرێژییەكانی ئیسرائیل بۆ سەر كەرتی غەززەو لابردنی ئابڵوقە لەسەر كەرتەكە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×