هەر کەسێک داری تەڕ ببڕێتەوە بە 500 هەزار دینار سزادەدرێت
  2023-11-05       286       

بەپێی بڕیارێکی پاراستن و چاککردنی ژینگەی هەرێم، هەر کەسێک داری تەڕ و سەوز ببڕێتەوە بە 500 هەزار دینار سزادەدرێت

دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگەی هەرێم، رایگەیاند، هەر کەسێک داری تەڕ و سەوز ببڕێتەوە، بە بڕی 500 هەزار دینار سزادەدرێت.

دەستەکە دەشڵێت،” یاخود بە سێ مانگ بەندکردن کەسی سەرپێچیکار سزادەدرێت”.

ساڵانە لەگەڵ هاتنی وەرزی سەرمادا لە هەرێمی کوردستان، هاوڵاتیان بۆ خۆگەرمکردنەوە پەنا بۆ بڕینەوەی درەخت و دارەکان دەبەن، ئەوەش بە بڕوای شارەزایانی ژینگە زیان بە ژینگەی هەرێمی کوردستان دەگەیەنێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×