بڕیارە ئەمشەو وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بەسەردانێک بگاتە بەغدادو نوێترین پێشھاتەکانی غەززە لەگەڵ لێپرسراوانی باڵای عێراق تاوتوێ بکات. به‌ڵام سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ده‌ڵێت، هیچ كاتێك دیارینه‌كراوه بۆ سه‌ردانه‌كه.
ئاوێنه: میدیا عێراقییه‌كان بڵاویانكردۆته‌وه كه له‌سه‌ردانه‌كه‌یدا ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا له‌گه‌ڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیران كۆده‌بێته‌وه‌و ھەردولا رەوشی غەززە تاوتوێ دەکەن.
هه‌روه‌ها پرسی ھێرشکردنەسەر بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لەعێراق، یەکێکی دیکە لەو دۆسیانە دەبێت کە بلینکن لەگەڵ لێپرسراوانی عێراقدا تاوتوێی دەکات.
له‌لای خۆیه‌وه، ئه‌بو عه‌لی عه‌سكه‌ری، به‌رپرسی ئه‌منی كه‌تائیبی حزبوڵا، هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد كه سه‌ردانه‌كه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بۆ عێراق به‌هه‌ڵكشانێكی بێ وێنه تێده‌په‌ڕێت، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه هێزه‌كانیان به‌شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت نه‌ك ئاشتیانه باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌به‌غدا داده‌خه‌ن.
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، "سه‌ردانه‌كه‌ی بلینكن كوڕی جوله‌كه‌یه‌ك‌و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكاو ته‌نانه‌ت وه‌زیری جه‌نگی زایۆنیستی، له‌عێراقی عه‌لی و حوسێن (علیه السلام) پێشوازی لێناكرێت ئه‌گه‌ر بێت."
له‌چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، وەزیری دەرەوەی ئەمه‌ریکا سەردانێکی چاوەڕواننەکراوی بۆ کەناری ڕۆژئاوای فه‌ڵه‌ستین ئەنجامداو لەگەڵ مەحمود عەباس، سەرۆکی فەڵەستین کۆبوەوە.