سودانی گەیشتە تاران
  2023-11-06       302       

دوای چەند کاتژمێرێک لە کۆبوونەوەی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق گەیشتە تاران.

ئەمڕۆ دووشەممە محەمەد شیاع سودانی بە سەردانێکی پێشتر راگەیەندراو گەیشتە تارانی پایتەختی ئێران و بڕیارە لەدوای کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی وڵاتەکە سەردانی چەند وڵاتێکی کەنداو بکات.

ئامانج لە سەردانەکەی سودانی لە گەشتەکەی گفتوگۆکردنە لەبارەی دۆخی فەلەستین و دوورخستنەوەی عێراقە لەو تەنگژە ناوچەییەی دروستبووە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×