سودانی: ئەوانەی نایانەوێت جەنگ پەرەبستێنێت پێویستە فشاربخەنەسەر داگیرکار
  2023-11-06       307       

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ دووشەممە سەردانی ئێرانی کرد و لەگەڵ ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە کۆبووەوە.

دواتر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا سودانی ڕایگەیاند، بڕیاری پەلکێشکردنی ناوچەکە بۆناو جەنگی گشتگیر، لە دەستی ئەو لایەنەدایە کە داگیرکاری دەکاتەسەر خاکی غەززە.

جەختی لەوەش کردەوە، هەر لایەنێک دەیەوێت ئەم جەنگە تەشەنەسێنێت، پێویستە فشاربخاتەسەر دەسەڵاتی داگیرکار تا ئەم دوژمنکاری و کوشتارە بوەستێنێت.

ئەوەشی خستەڕوو، کۆمەڵگای نێودەوڵەتی لە جێبەجێکردنی ئەرکەکانیدا بەرامبەر خەڵکی غەززە شکستیهێناوە و کوژرانی هاووڵاتییانی فەلەستینی بە جینۆساید ناوبرد.

ئەم سەردانەی سودانی بۆ ئێران دوای سەردانەکەی شەوی ڕابردووی ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دێت بۆ عێراق، کە تێیدا لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبووەوە و دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکەیان تاوتوێکرد.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×