بانكی ناوەندیی عێراق بڵاوی كردەوە، ئەمڕۆ بڕی ٢٢٧ ملیۆن و ٤٤٧ هەزار و ٧٥٥ دۆلار خراوەتە بازاڕەكانەوە، لەو بڕەش ٢٧ ملیۆن و ٦٩٠ هەزار دۆلاری بە شێوەی نەقد فرۆشراوە.
بانكی ناوەندی عێراق بڵاوی كردەوە، ئەمڕۆ بڕی ٢٢٧ ملیۆن و ٤٤٧ هەزار و ٧٥٥ دۆلار خراوەتە بازاڕەكانەوە.
ئەوەش خراوەتە ڕوو، لەو بڕە ٢٧ ملیۆن و ٦٩٠ هەزار دۆلاری بە شێوەی نەقد فرۆشراوە و ١٩٩ ملیۆن و ٧٤٧ هەزار و ٧٥٥ دۆلاریش بە شێوەی حەواڵە فرۆشراوە.
ئەمەش لە كاتێكدایە، چەند مانگێكە بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی ئاستێكی پێوانەیی تۆمار كردووە، ئەوەش نیگەرانی هاوڵاتییانی بە دوای خۆیدا هێناوە.