کۆچی عێراق ژمارەیەک ئاوارەی شەنگالی گەڕاندەوە زێدی خۆیان
  2023-11-06       197       

وەزیری کۆچی عێراق رایگەیاند، ٤٨٧ ئاوارەی ئێزیدی گەڕێندرانەوە زێدی خۆیان لە قەزای شنگال.

ئەمڕۆ دووشەممە، ئیڤان جابرۆ فایەق، وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق رایگەیاند:" ٤٨٧ ئاوارەی ئێزیدی بە خواستی خۆیان لە کەمپی شاریاوە لە دهۆک گەڕێندرانەوە بۆ زێدی خۆیان لە قەزای شنگال و گوند و ناحیەکانی سنووری پارێزگای موسڵ".

باسی لەوەشکرد:" چالاکییەکە بە هەماهەنگی لەگەڵ لقی وەزارەت لە پارێزگاکە و هێزە ئەمنییەکان و حکومەتە خۆجێیەکانی هەردوو پارێزگای دهۆک و موسڵ ئەنجامدراوە".

وەزیری کۆچ و کۆچبەران راشێگەیاند:" هەماهەنگی لەگەڵ رێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتیکراوە بۆ گواستنەوەی کەلوپەلی ئاوارەکان بۆ ناوچەکانیان، لە رۆژانی داهاتووشدا چەندین ئاوارەی دیکەی ئێزیدی بە خواستی خۆیان دەگەڕێنەوە ناوچەکانیان لە شنگال".

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×