لە عێراق بە قیست کەرەستەی بیناسازی دەدرێتە هاوڵاتییان
  2023-11-07       232       


لە راگەیەندراوێکدا بانکی رافیدەین ئاشکرایکرد، بە شێوازی قیست و بە سوودێکی کەم پارەی کەرەستەی بیناسازی دەدرێتە هاوڵاتییان.

ئاوێنه‌: بانکی رافیدەین رایگەیاند:" بە پشتبەستن بە رێنماییەکانی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق، بڕیاردراوە بە هەماهەنگی لەگەڵ کۆمپانیای گشتی بازرگانی کەرەستەی بیناسازی، دەست بە دابینکردنی دارایی پرۆژەی سەبەتەی بیناسازی بکرێت".

ئاماژەی بەوەشکرد:" بەشێوازی قیست و بە سوودی کەم، پارەی پێویست بۆ کەرەستەی بیناسازی بۆ هاوڵاتییان دابیندەکرێت و بۆ ئەو مەبەستەش رێککەوتن لەنێوان هەردوولادا کراوە، تاوەکو ئەو هاوڵاتییانەی داواکاری پێشکەش دەکەن سوودمەندبن".

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×