ئه‌نجومه‌نى كۆمیسیارانى كۆمیسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق یه‌كه‌م كۆبونه‌وه‌ى له‌باره‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كانى په‌رله‌مانى كوردستان ئه‌نجامداو له‌كۆبونه‌وه‌كه خشته‌ى كارى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان په‌سه‌ندكرا.
به‌پێى ئه‌و خشته‌ى كاره‌ى كۆمیسیۆن په‌سه‌ندى كردوه، ده‌ستپێكى تۆماركردنى ناوى كاندید‌و قه‌واره‌و هاوپه‌یمانه‌تیه‌كانى هه‌ڵبژاردن له‌سه‌ره‌تاى مانگى كانونى دووه‌م ده‌بێت.
هه‌ربه‌پێى خشته‌ى كاره‌كه ماوه‌ى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن 40 رۆژ ده‌بێت.
به‌هۆى بڕیارى نایاساییبونى درێژكردنه‌وه‌ى ته‌مه‌نى په‌رله‌مانى كوردستان تا ئێستا نازانرێت كۆمیسیۆن به‌یاساى پێشوو هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام ده‌دات یاخود نا، وه ئایا ئه‌و لایه‌نانه‌ى هه‌رێم كه ناڕازى بوون هه‌ڵبژاردن به‌یاساى پێشوو بكرێت و هه‌ڵبژاردن به‌یه‌ك بازنه بێت هه‌ڵوێستیان چۆن ده‌بێت؟