عێراق بڕیارێكی لە بەرژەوەندی ئەو هاوڵاتییانە دەركرد كە قەرزیان بە دۆلار لە بانكە حكومییەكان وەرگرتوە
  2023-11-07       330       

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیارێكی لە بەرژەوەندی ئەو هاوڵاتیانە دەركرد كە قەرزیان بە دۆلار لە بانكە حكومییەكان وەرگرتوەو دەڵێت، ئەو هاوڵاتیانە دەتوانن لەبری هەر دۆلارێك قەرز كە وەریان گرتوە، 1320 دینار بدەنەوە بە بانكەكان.

ئاوێنە: ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، لە كۆبونەوەی ئەمڕۆی خۆیدا ژمارەیەك بڕیاری دەركرد، بەپێی راگەیەندراوێكی نوسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق، یەكێك لەو بڕیارانە بریتییە ئەوەیە كە ئەنجومەنی وەزیران رەزامەندی دەربڕیوە لەسەر هەموارکردنەوەی بڕگەی 3ی لە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران ژمارە 23454ی ساڵی 2023 سەبارەت بە میکانیزمی ئاڵوگۆڕی دۆلار.

بەپێی راگەیەندراوەكە، ئەو بڕگەیەی بڕیارەكە بەم شێوەیە هەموار دەكرێت: ئەو هاوڵاتییە عێراقییانەی كە قەرزیان لە بانکە حکومییەکان (بە بانکی بازرگانی عێراقیشەوە) بە دۆلاری ئەمریکی وەرگرتوە، ئەم بانکانە پابەند دەبن بە وەرگرتنەوەی قەرزەکانیان بە نرخی فەرمی (1320 دینار) بۆ هەر دۆلارێکی ئەمریکی، دەشبێت بانكی ناوەندیی عێراقی پشتیوانی حسابی ئەو بانكانە بكات بە دۆلار بۆ مەبەستی حەواڵەی دەرەکی و بە نرخی رەسمی.

جەختیشی كردۆتەوە كە ئەم ڕێکارە تەنیا ئەو قەرزانە دەگرێتەوە کە پێش دەرکردنی ئەم بڕیارە وەرگیراون.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×