بانكی ناوەندیی عێراق رێگە بە هاوردەكردنی دراوی بیانی دەدات
  2023-11-08       364       

بانکی ناوەندی عێراق بەچەند مەرجێك رێگە بە بانکە مۆڵەتپێدراوەکانی عێراق دەدات دراوی بیانی لە دەرەوەی وڵاتەوە هاوردە بکەن.

ئاوێنە: بانکی ناوەندیی عێراق لە نوسراوێكدا كە ئاڕاستەی بانکە مۆڵەتپێدراوەکانی كردوە رایگەیاند، لەسەر بنەمای داواكارییەكان، بڕیاردرا كە رێگە بدرێت بە هاوردەكردنی دراوی بیانی لە دەرەوەی وڵاتەوە.

بەپێی نوسراوەكە، بانكەكان بۆ هاوردەكردنی دراوی بیانی دەبێت پابەندی چەند مەرجێك لەوانە، پێشكەشكردنی داواكارییەك بۆ فەرمانگەی چاودێری بانكەكان لە بانكی ناوەندی كە بڕی دراوە هاوردەكراوەكەو وردەكاری گواستنەوەی لەخۆبگرێت.

هەروەها بەگوێرەی نوسراوەكە یەكێك لە مەرجەكانی دیكە ئەوەیە كە هاوردەكردنی دراوی بیانی تەنها لەڕێگەی دەروازە ئاسمانییەكانەوە دەبێت و مەرجێكی دیكەش ئەوەیە كە بانكەكان پابەند بن بە تۆماركردنی ژمارەی زنجیرەیی ئەو دراوە هێنراوانە بن و زانیارییەكانیش بدەنە فەرمانگەی چاودێری بانكەكان.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×