لە موسڵ كاروانێكی هاوبەشی هێزەكانی ئەمریكاو دژەتیرۆری عێراق كرایە ئامانج
  2023-11-09       397       

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، كاروانێكی هاوبەشی هێزەكانی ئەمریکاو دژەتیرۆری عێراق لە موسڵ بە بۆمب کرانە ئامانج. بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان، لە هێرشەکەدا کەس نەکوژراوە، تەنیا زیان بە یەكێك لە ئۆتۆمبێلەكان گەیشتوە.

ئاوێنە: ئاژانسی رۆیتەرز لەزاری دو سەرچاوەی ئەمنییەوە بڵاویكردۆتەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، لەنزیک بەنداوی موسڵ بۆمبێكی چێنراو بە كاروانێكی هاوبەشی هێزەكانی ئەمریكاو دژە تیرۆری عێراقدا تەقیوەتەوە، بەڵام زیانی گیانی لێ نەكەوتۆتەوەو تەنیا زیان بەر یەكێك لە ئۆتۆمبێلەكان كەوتوە.

بەپێی قسەی سەرچاوەیەكی ئەمریكی، لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا ئەوەش چوارەم هێرشە بكرێتە سەر هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق و سوریا، كە سێ لەو هێرشانە لە عێراق ئەنجامدراون، ئەوەش پاش ئەوەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، بنكەی ئاسمانی عەین ئەسەد لە ئەنبارو بنكەی ئاسمانی هەریر لە پارێزگای هەولێر كرانە ئامانج كە هێزەكانی ئەمریكاو هاوپەیمانان لەخۆدەگرن، هەرچەندە دژە تیرۆری كوردستان(پارتی)، ئەمشەو رایگەیاند، هێزەكانی هاوپەیمانی لە 20ی مانگی رابردوەوە بنكەی ئاسمانی هەریریان چۆڵكردوە.

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×