کەشناسی عێراق بڵاوى کردەوە، لە ٧٢ کاتژمێرى داھاتوودا ئاسمان لەنێوان نیمچەھەور و ھەوری تەواودا دەبێت و ڕۆژانی دووشەمە و سێشەمەش لە سەرانسەری وڵاتدا پێشبینی بارانبارین دەکرێت.
کەشناسی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوى کردەوە، ڕۆژانی شەمە و یەکشەمە ئاسمان لەنێوان نیمچەھەور و ھەوری تەواودا دەبێت و پلەکانی گەرماش جێگیر دەبن.
ئاماژە بەوەشکراوە، ڕۆژی دووشەمە و سێشەمەش ئاسمان ھەوری تەواو دەبێت و پێشبینی دەکرێت باران لە سەرانسەری وڵاتدا ببارێت.