دادگای فیدراڵی لەسەر سکاڵایەکی تایبەت بەناردنی قەرز بۆ ھەرێم کۆدەبێتەوە
  2023-11-10       616       

بڕیارە هەفتەی داهاتوو دادگای فیدراڵی لەسەر سکاڵایەکی تایبەت بە نادەستووری بوونی ناردنی قەرز بۆ موچەی فەرمانبەرانی ھەرێم کۆببێتەوە.

ئاوێنە: دادگای فیدراڵی عێراق بڵاویکردەوە، رۆژی یەکشەممەی داھاتوو لەسەر سکاڵایەک کە دژی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق تۆمارکراوە کۆدەبێتەوە، تایبەت بەو دوو ترلیۆن و 100 ملیار دینارەی کە بڕیاریداوە بە قەرز بدرێتە ھەرێم بۆ دابینکردنی مووچەی سێ مانگی فەرمانبەرانی ھەرێم.

سکاڵاکە لەلایەن مستەفا سەنەد ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانەوە تۆمارکراوە و داوایکردووە ناردنی ئەو بڕە پارەیە بە نایاسایی هەژماربکات.

تا ئێستا لەو بڕە پارەیەی کە بڕیاربوو بۆ هەرێم بنێردرێت دوو بەشی نێردراوە و بەشێکی ماوەتەوە کە بڕی 700 ملیار دینارە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×