لەپەراوێزی کارەکانی کۆنگرەی لوتکەی وڵاتانی عەرەبیو ئیسلامی كه لەشاری ریازی پایتهختی سعودیه بهڕێوهچو، ههردو سەرۆک کۆماری عێراقو سوریا كۆبونهوهو جهختیان لهپەرەپێدانی ھاریکاری نێوان ههردو وڵات كردهوه.
ئاوێنه: ئهمڕۆ شهممه، کۆنگرەی لوتکەی وڵاتانی عەرەبیو ئیسلامی لەشاری ریازی پایتهختی سعودیه بهڕێوهچو كه تایبهت بو بهشهڕی غهززه.
لەتیف رەشید، سەرۆک کۆماری عێراق لەپەراوێزی کۆنگرەكهدا لەگەڵ بەشار ئەسەد، سەرۆک کۆماری سوریا کۆبوەوە، لەدیدارێکدا پەیوەندییەکانی نێوان ھەردولاو چۆنییەتی پەرەپێدانیانو دوایین پێشھاتەکان لەسەرئاستی ناوچەیی و نێودەوڵەتی و رەوشی فەلەستین و تاوتوێ کران.
لەدیدارەکەدا لەتیف رەشید جەختیکردەوە لەسەر پەیوەندییە مێژووییەکانی نێوان عێراق و سوریا و پێویستی پەرەپێدانی ھاریکاری لەھەموو بوارەکاندا بەشێوەیەک، خزمەت بەبەرژەوەندی ھاوبەشی ھەردولا بکات، ھەروەھا گرنگی بەردەوامبونی پێکەوە کارکردنی بۆ بەرەنگاربونەوەی تیرۆر و توندڕەوی، دوپاتکردەوە.
ھاوکات ھەڵوێستی عیراقی لەپشتیوانیکردنی گەلی فەلەستین بۆ بەدەستھێنانی مافە رەواکانی و دامەزراندنی دەوڵەتێکی سەربەخۆی فەلەستین، دوپاتکردەوە.
سەرۆک کۆماری عێراق و سەرۆکی سوریا بەتوندی ئیدانەی دەستدرێژییەکانیان کرد بۆسەر غەززە، کە خەڵکی مەدەنی و نەخۆشخانەکان دەکرێنە ئامانج، جەختیانکردەوە لەسەر پێویستی دەستبەجێ راگرتنی بۆردومانەکان و پاراستنی خەڵکی مەدەنی و دڵنیابوون لە گەیشتنی یارمەتییە مرۆییەکان بە خێزانە گەمارۆدراوەکان و دابینکردنی ڕێڕەوی ئارام بۆیان.