راوێژکاری دارایی سودانی: داتاکان بۆ ساڵی 2024 ئه‌رێنین و پێویستمان به‌ قه‌رز نابێت
  2023-11-12       215       


راوێژکاری دارایی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند، داتاکان بۆ ساڵی دارایی 2024 لە چوارچێوەی بودجەی سێ ساڵی و لە رێگەی تێڕوانینەکان بۆ واقیعی بازاڕی نەوت و نرخی ئێستای وزە پێوەرەکانی ئەرێنین و زیادبونی خواستی جیهانی بۆ نەوتی خاو، نیشانەی دڵنیاکەرەوە دەدات سەبارەت بە ڕێگاکانی جێبەجێکردنی بودجە بۆ ساڵی داهاتو و "پێویستمان به‌ قه‌رز نابێت".

مەزهەر محەمەد ساڵح، راوێژکاری دارایی محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی راگه‌یاند، "لەسەر ئاستی پلاندانانی دارایی بۆ سەرچاوە نەوتییەکان، بودجەی گشتی فیدڕاڵی بۆ سێ ساڵی عێراق نرخی بەرمیلێک نەوتی پەسەندکرد (وەک داهاتی نەوتی پلان بۆ داڕێژراو و بە درێژایی ساڵەکانی  (2023,2024,2025) كە نرخی یەک بەرمیل بە 70 دۆلاری پەسەند کراوە، کە عێراق توانای هەناردەکردنی دەگاتە 3 ملیۆن و 400 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، نرخی خەمڵێنراو رێکارێکی گریمانەیی خۆپارێزییە بۆ دورکەوتنەوە لە مەترسییەکان بۆ سامانی نەوت، هەروەها ئامادەکاری دارایی دەخاتەڕو کە لەلایەن بودجەوە پلانی بۆ دانراوە لە ئەگەری ئەوەی نرخی نەوت بە تێکڕای ساڵانەی 70 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک یان کەمتر بێت، بە مەرجێک کاریگەری قەرزکردنی ساڵانەی گریمانەیی لە ئەگەری دابەزینی نرخەکان لە خوار سنورە خەمڵێنراوەکانەوە بێت.

راوێژکاره‌كه‌ی سودانی ده‌ڵێت، "لە ساڵی دارایی 2023 ئاماژە بە پێویستی بەپەلەی قەرزنەکراوە بۆ پڕکردنەوەی کورتهێنانی گریمانە، لەبەر دو هۆکار، یه‌كه‌میان، تێکڕای نرخی نەوتی هەناردەکراوی عێراق هێشتا لە 70 دۆلار زیاترە بۆ هەر بەرمیلێک، لەگەڵ زیادبونی 100 دۆلار بەلایەنی کەمەوە 10 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک زیاتر لەوەی کە پلانی بۆ دانرابو، نەوتی خاو وەک تێکڕای ساڵانە هەناردە دەکرێت، کە وڵاتەکەمان  لە پەنابردنە بەر قەرزی ناوخۆیی و دەرەکی قەرەبوکردەوە (جگە لە هەندێک پابەندبونە داراییە نێودەوڵەتییەکانی پێشو، کە هۆکارەکی دیکەش کەڵەکەبونی ئاستی داراییە لە ساڵی پێشودا کە نزیکەی 23 تریلیۆن دینار بوە".

راوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیران  وتیشی، "داتاکان بۆ ساڵی دارایی 2024 لە چوارچێوەی بودجەی سێ ساڵی و لە ڕێگەی تێڕوانینەکان بۆ واقیعی بازاڕی نەوت و نرخی ئێستای وزە پێوەرەکانی ئەرێنین و زیادبونی خواستی جیهانی بۆ نەوتی خاو، نیشانەی دڵنیاکەرەوە دەدات سەبارەت بە ڕێگاکانی جێبەجێکردنی بودجە بۆ ساڵی داهاتو، سیاسەتی دارایی رەنگە پێویستی بە قەرزکردن نەبێت، تەنها لە چوارچێوەی کەمترین سنوری قبوڵکراودا نەبێت کە کاریگەری لەسەر کەڵەکەبونی قەرزەکان نییە، قەرزکردن لەوانەیە کاتێک بێت کە پێویست بێت بۆ تێپەڕاندنی کورتهێنانێکی فریاگوزاری و کاتی کە پێویستی بە دابینکردنی (قەرزێکی پێویست) هەیە بۆ مەبەستی ئەنجامدانی پڕۆژەی گەشەپێدان هاوشێوەی ئەو بڕیارنامانەی کە دەرچون".

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×