موقته‌دا سه‌در رێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه داوای له لایه‌نگرانی كرد، بایكۆتی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان بكه‌ن و رایگه‌یاند، بایكۆتكردنیان ده‌بێته هۆی دڵخۆشكردنی و هه‌روه‌ها توڕه‌كردنی دوژمنه‌كانی.
موقته‌دا سه‌در له وه‌ڵامی پرسیارێكی لایه‌نگرانی سه‌باره‌ت به به‌شداریكردن له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ڕایگه‌یاند، یه‌كێك له گرنگترین شته‌كان كه بنكه‌ی سه‌دری جیاده‌كاته‌وه، یه‌كڕیزی و گوێڕایه‌ڵی و دڵسۆزییه‌تی، ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌یه كه گه‌لان شانازی پێوه ده‌كه‌ن، ده‌بێت پابه‌ند بن به چاكسازی ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر موقته‌دا سه‌دریش بمرێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، به‌شداریكردنتان له‌گه‌ڵ گه‌نده‌ڵكاران زۆر دڵته‌نگم ده‌كات، بایكۆتی هه‌ڵبژاردنه‌كانتان شتێكه دڵخۆشم ده‌كات و دوژمنانیش توڕه ده‌كات، شه‌رعیه‌تی هه‌ڵبژاردن له ئاستی نێوده‌وڵه‌تی و ناوخۆدا كه‌مده‌كاته‌وه، هه‌روه‌ها هه‌ژمونی خه‌ڵكی گه‌نده‌ڵ و وابه‌سته به‌سه‌ری عێراقی خۆشه‌ویستمان كه‌مده‌كاته‌وه.
ئه‌وه‌شیخستۆته‌ڕو، دۆخی جیهانی و ناوچه‌یی كاریگه‌ری له‌سه‌ر بارودۆخی عێراق هه‌یه، له‌گه‌ڵئه‌وه‌شدا ده‌بێت به‌رده‌وام وریا و ئاماده بین، وه‌ك چۆن دوژمن له عێراقی ئێمه و پیرۆزییه‌كانماندا هه‌یه، بۆیه تكایه به‌دڵنیاییه‌وه گرنگی پێبده‌ین.
له 15ی (حوزه‌یران/7)ی 2022، موقته‌دا سه‌در رێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌دری ڕایگه‌یاند، بڕیارمداوه له پرۆسه‌ی سیاسی وڵات بكشێته‌وه و به‌شداری له هیچ هه‌ڵبژاردنێكی داهاتودا نه‌كات، بۆئه‌وه‌ی نه‌بینه به‌شێك له‌گه‌ڵ سیاسه‌تمه‌داره گه‌نده‌ڵه‌كان.